ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، بریاریانداوە باج لەسەر کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل و ئەلکترۆنیات زیادبکەنەوە بۆ بڕی پێشووی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نووسراوێکی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەریدەخات کە باج لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت زیاد دەکرێت و بەمەش نرخیان بەرز دەبێتەوە.
لە
نووسراوێکی فەرمی حکومەتی عێراقدا کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئەنجومەنی
وەزیراندا بڕیاری لەسەردراوە، بڕیاری زیادکردنی باج لەسەر کارتی مۆبایل و
ئینتەرنێت هاتووە و بە پێی بەڵگەنامەکە رێژەی باج بۆ هەریەکە لە کارتەکانی مۆبایل
و ئینتەرنێت کە کارتە ئەلکترۆنییەکانیش دەگرێتەوە بگەڕیندرێتەوە بۆ ٢٠٪، ئەمەش
دەبێتە هۆی زیادکردنی نرخەکەیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی ٢٠١٥ دۆخی
هاتنی داعش و دابەزینی زۆری نرخی نەوت، وایان کرد ٢٠٪ باج بەسەر کارتی مۆبایل
بسەپێندرێت. بۆیە نرخی فرۆشتنی کارتی ١٠ هەزار دیناری بوو بە ١٢ هەزار تاوەکو ١٣
هەزار دینار.
هەروەها
کارتی پێنج هەزار دیناری بووە شەش هەزار و ٥٠٠ دینار. لە ٢٣ـی ١١ـی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە نەهێشتنی باج لەسەر فرۆشتنی کارتەکانی مۆبایل و
ئینتەرنێت بەمەش نرخی کارتەکان لە هەزار دینار بۆ سێ هەزار دینار کەمی کرد.