سەردێڕ:

شەوی رابردوو هێزەکانی حکومەتی سوریا هێرشیانکردە سەر هەسەدە

PM:03:06:23/12/2025

976 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو هێزەکانی حکومەتی سوریا لە حەلەب هێرشیانکردە سەر هەسەدە، و دوای ماوەیەک لە رووبەرووبوونەوە، هەردوولایان بڕیاریاندا بە راگرتنی شەڕەکە، روانگەی سورییش دەلێت، بەهۆی شەڕەکەوە چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢٣ـی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شەوی رابردوو هێزەکانی حکومەتی سوریا لە حەلەب، هێرشیان کردە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانیشێخ مەقسود و ئەشرەفیە و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان دروسبوو، روانگەی سوریش وتی، بەهۆی شەڕەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات، هەر لەکاتی شەڕو پێكدادانی حەلەبدا، شاندی هەسەدە و دیمەشق لە دانوستاندابوون و باس لەوەدەکرێت دیمەشق نەرمی نواندووە بۆ پێشنیازەكانی هەسەدە بۆ تێكەڵبوون.

هەسەدەش مەرجی هەیە و داوای بە دەستوریكردنی رێككەوتنەكان و گەرەنتی فەڕەنساو ئەمریكا دەكات، هاوکات داواش دەکات رێکەوتنەکان لە واشنتۆن واژۆ بکرێن.












گەلەری