PM:03:13:23/12/2025
16020 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم دەڵێت، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەش رۆژ پشوی فەڕمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم و ، لە کاتی هاتنی مووچەی فەرمانبەران پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، لە رۆژی ٢٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ تا رۆژی شەممە ٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم، پشووی فەرمی دەبێت.
وتیشی، دەوام
لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت و لە كاتی هاتنی مووچەی
مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوو
بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، رۆژی یەکشەممە ٤ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دەوامی فەرمی لە سەرجەم
دامودەزگاكانی هەرێم دەست پێدەكاتەوە.