PM:12:23:24/12/2025
616 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو شاندی باڵای پارتی لەگەڵ سودانی کۆبووەوە و شایستە دەستورییەکان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، تەوەری گفتوگۆکانیان بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی سودانی وتی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەگەڵ شاندی باڵای پارتی کۆبووە.
باسی لەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی خێراکردنی
جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان کراوەتەوە.
سەبارەت بە حکومەتی داهاتووش، مەسرور بارزانیش دەڵێت،پێویستە حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای
هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان پێکبهێنرێت و خزمەتی سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق و گشت
پێکهاتەکان بکرێت.