PM:12:08:24/12/2025
544 جار خوێندراوەتەوە
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ دەڵێت، تا ئێستا هەزار و ٢٦٨ ماڵ چەكی بانكیان وەرگرتووە و هاوكاری كراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ وتی، لە دوای دەستپێکردنی قەرەبووەکانەوە تا ئێستا هەزار و ٢٦٨ ماڵ چەكی بانكیان وەرگرتووە و هاوكاری كراون.
دەشڵێت، تا ئێستا ملیارێك و ٧٠٠
ملیۆن دینار دابەشكراوە و هێشتا هاوكاریكردنی زیانی شوێنە بازرگانییەكان و
ئۆتۆمبێلیش دەستی پێنەكردووە.