AM:10:33:24/12/2025
1172 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی ئەو بارانەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە عێراقی گرتووەتەوە لە پارێزگای بابل گەنجینەیەکی مێژوویی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەدنان دلێمی، پارێزگاری بابل رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانەی عێراق و پارێزگاکەی گرتووەتەوە ٣٥٠ دراو و ١٠ پارچە کانزای مس و دوو پارچە زێڕ و چەندین کەلوپەلی بەردین لەسەر شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ و گەنجینەی مێژوویی سەردەمی حامورابی دۆزراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، بەشێک لەپارچەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام، بەشێکیان سەردەمی عەباسییەکان و تەمەنی بەشێکیشیان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٣١ ساڵ پێش زایین.