سەردێڕ:

سبەینێ لە کەرکوک بۆ ئەم پێکهاتەیە کرایە پشوو

PM:05:02:23/12/2025

5904 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، سبەی چوارشەممە دەبێتە پشوو بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ ٢٤ـی کانونی یەکەم دەوامی رەسمی رادەگیرێت، تەنیا بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەبێتە پشووی گشتی بۆ هەموو فەرمانبەران، ئەمەش وەک رێزێک بۆ جەژنەکانی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح.













گەلەری