سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز لە دهۆک دوو کەس بریندار بوون

AM:10:53:24/12/2025

2160 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە دهۆک بەهۆی تەقینی بوتڵێکی غاز لە ماڵێک دوو کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی وت: کاتژمێر ١٠:١٥ خولەکی شەوی رابردوو، لە گەڕەکی (KRO) بەهۆی لێچوونی غاز دوو ژن بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان ژنی خاوەن ماڵەکەیە و ئەوی دیکەش کارگوزاری ماڵەکەیە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک وتیشی، لێچوونی غاز لە ماڵەکە هەبووە، بەڵام کاتێک ویستوویانە غازەکە بخەنە کار تەقیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون تا چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت.



تایف گۆران - دهۆک













گەلەری