PM:07:32:23/12/2025
1852 جار خوێندراوەتەوە
رادیۆی ترافیك ئێف ئێم دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵگری تابلۆی هەولێرە، دەتوانن پشکنینی ساڵانە و بەڕاد لە سلێمانی ئەنجامبدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، رادیۆی ترافیك ئێف ئێم وتی، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی هەولێرن دەتوانن پشكنینی ساڵانەو بەراد لەپارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن پاشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەن و داواكارییەك بۆ مامەڵەكەیان پێشكەش بکەن.
وتیشی، دواتر
لەرێگای بەشی ئایتییەوە نووسراوی خاوەن ئۆتۆمبێلەكە ئاڕاستەی هاتووچۆی هەولێر
دەكرێت و دواتر هەر لە بەڕێوەبەرایەتی هەولێر مامەڵەكانیان تەواو دەكرێن.