PM:01:34:23/12/2025
648 جار خوێندراوەتەوە
لە ناو سوونەکانیش تا ئێستا کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیارینەکراوە، ئەمڕۆش ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەكان بۆ یەكلایكردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان شەوی یەکشەممە،لە ماڵی سابت عەباس بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک پەرلەمانی داهاتوو کۆبووەوە و بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن و لە راگەیەندراوێکدا باسیان لەوە کردووە، بریانداوە لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بن و ئەمڕۆ جارێکی تر کۆدەبنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەنجوومەنی سیاسیی
نیشتمانیی سوننەکان جەخت لە پابەندبوون بە وادە دەستووریەکان بۆ بەڕێوەچوونی یەکەم
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق.
هاوکات بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، هەریەکە لە سابت عەباس و
موسەنا سامەڕائی دیارترین کاندیدەکانن و بۆچوونەکان بۆ ئەوە دەچن، سوننەکان سابت
عەباس دیاری بکەن بۆ پۆستەکە.