سەردێڕ:

شاندی پارتی لەگەڵ نوری مالیکی و موسەنا سامەرائی کۆبوونەوە

PM:01:09:23/12/2025

708 جار خوێندراوەتەوە

شاندی پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەردانی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمیان کرد و لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بڕیارە، شاندەکەی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە و سوننە کۆببنەوە و پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکانیش، چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقە.

شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن، نەوزاد هادی، ئومێد سەباح، فارس عیسا.


 













گەلەری