سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداری دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم

PM:08:35:22/12/2025

2184 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداریی دەداتە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم و دەڵێت پێویستە نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، بەپێی ئەو چوارچێوە یاساییەی لەبودجەی گشتیی عێراقدا جێگیرکراوە، پێویستە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، نەوتی بەرهەمهێنراوی کێڵگەکانی هەرێم رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەن.
وتیشی، پێویستە ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە کێڵگەکانی هەرێمی کاردەکەن پابەندی تەواوی ئەو رێککەوتنانە بن کە لە رابردوودا بۆ پرسی هەناردەی نەوت ئەنجامدراوە.
لە ئێستادا بەرهەمی رۆژانەی ئەو بڕە نەوتەی هەرێم کە لەرێگەی سۆمۆوە بەبازاڕ دەکرێت، گەیشتووەتە ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و لەدوای رێککەوتنە سێ مانگییەش، رێککەوتنی نوێ لە پرسی هەناردەی نەوتی هەرێمدا ئەنجام دەدرێت.













گەلەری