PM:03:27:22/12/2025
1296 جار خوێندراوەتەوە
لە مۆسکۆ ژەنەڕاڵێکی سوپای رووسیا بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانیلەدەستدا، پۆلیسی مۆسکۆ دەڵێن، گومانیان هەیە ئۆکرانیا لە پشت تەقینەوەکەوە بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە،فانیل سەرڤارۆڤ، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی ئۆپەراسیۆنی سوپای رووسیا لە کاتی شۆفێریدا، ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
ژەنەڕاڵێکی سوپای رووسیا بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانیلەدەستدا
دوای
لێکۆڵینەوە و پشکنین دەرکەوتووە، ئۆتۆمبێلەکە بۆمبڕێژکراوە و پۆلیسی وڵاتەکەش
گومانی لەوە هەیە ئۆکرانیا لە پشت رووداوەکەوە بێت، بەڵام تا ئێستا کیێڤ
بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ نەگرتووە.