سەردێڕ:

بڕیارە سبەینێ شاندێکی باڵای پارتی سەردانی بەغدا بکات

PM:02:01:22/12/2025

1012 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ شاندێکی باڵای پارتی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی شیعە و سوننە کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، میدیای پارتی وتی، ئەو شاندەی پارتی کە سەردانی بەغدا دەکات، پێکدێت لە فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن، نەوزاد هادی، ئومێد سەباح، فارس عیسا، ئامانجی شاندەکەش کۆبوونەوەیە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

باس لەوەش کراوە، سبەینێ شاندەکە بە جیا لەگەڵ لایەنە شیعی و سوننییەکان کۆدەبێتەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت.













گەلەری