سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

AM:08:35:17/12/2025

276 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی بەراورد بە دوێنێ و لە خوار ٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٥٩ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش کەمێک دابەزی و بە ٥٦ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەکەن و ئەگەر بە ئاشتی گفتوگۆکە ئەنجامبدرێت ئەوا خواست لەسەر نەوت زۆر دەبێت.













گەلەری