PM:11:45:15/12/2025
1040 جار خوێندراوەتەوە
١٤ ساڵە لە سنووری ئامێدی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ پارچە زەوی دابەشکراوە بەسەر فەرمانبەراندا و تا ئیستا هیچ خزمەتگوزارییەکی بۆ نەبراوە، هاوڵاتیان دەڵێن، نرخی زەوییەکان زۆر دابەزیوە و خاوەنی نوسینگەی خانووبەرەکانیش دەڵێن، بەهۆی نەبردنی خزمەتگوزارییەوە زەوییەکان زۆر هەرزانبوون.
پێش ١٤ ساڵ حکومەتی ماوەبەسەرچوو زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ پارچە زەوی لە ناوچەیەکی بەرزایی گوندی چەلکێ بەفەرمانبەر و ئەو هاوڵاتیانەی لەبینای میری نیشتەجێبوون دراوە بەڵام تائێستا خزمەتگوزاری پێنەگەشتووە و بەشێک لە هاوڵاتییانیش دەڵێن، یەک پارچە زەوییان بە ٢٠ هەزار دولار کڕیووە، ئێستا نیوەی ئەو پارەیەش ناکات.
خاوەن نوسینگەکانی کڕین و فروشتنیش بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەکرد، دابیننەکردنی خزمەتگوزاری وایکردووە نرخی زەوی لەم شوێنە زور هەرزان ببێت.
لەساڵی ٢٠١٢ـەوە حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەو پارچە زەویانەی دابەشکردووە بێئەوەی هیچ خزمەتگوزاریێکی سەرەتای بۆ دابین بکەن ئەو فەرمانبەر و هاوڵاتیانە لەوێ پارچە زەویان پێدراوە زورترین زەرەریان کردووە.