کەشناسی هەرێم دەڵێت، تەمێکی چڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمیگرتووەتەوە و کاریگەرییەکەشی تا سبەینێ بەردەوامدەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر و باران دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی وتی، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
سەبارەت
بە کەشی سبەینێش وتی، لە کاتەکانی بەیانی زوو
ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری بەفر بارینیش لە سەر
ناوچە شاخاویە سنوورییەکان هەیە.
وتیشی، بەهۆی کاریگەری ئەم بەفر و بارانە لە شاخەکانی شەنگال لە بەرزی هەزار
و ٤٠٠ مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نزمترین پلەی گەرمی لە سۆران و ئامێدییە کە نۆ پلەی سیلیزییە، بەرزترینیش لە لە کەرکوک و گەرمیانە کە ١٥ پلەی سیلیزییە.