سەردێڕ:

بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەیەکی گەورەی عێراق راگیرا

PM:05:46:08/12/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لە بۆرییەکی هەناردەکردندا، عێراق بەرهەمهێنانی نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە ٢ لە بەسڕە راگرت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی دزەکردن و لێچوون لە بۆرییەکی هەناردەکردنی نەوتدا، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە ٢، لە بەسڕە راگیرا.

ئەوەشی خستەڕوو، کێڵگەکە لەلایەن کۆمپانیای لوکئۆیڵی روسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و کاری تێدا دەکرێت، ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەکە رۆژانە نزیکەی ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوتە.

کێڵگەی رۆژئاوای قورنە ٢، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان، قەبارەی یەدەگی کێڵگەکە زیاترە لە ٠.٥٪ـی نەوتی خاوی جیهان.













گەلەری