سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە پردی سەرقەڵا بۆ کفری داڕووخاوە و هاتووچۆی ٤٥ گوند پەکیکەوت

PM:05:27:08/12/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی لافاوەوە پردێکی ناحیەی سەرقەڵای سەربە کفری دارووخاوە و بەهۆیەوە رێگای هاتووچۆی ٤٥ گوندی سنوورەکە پەکی کەوتووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، پردی ناوچەی سەرقەڵای سنووری کفری بەهۆی بارانبارینەوە هەرەسی هێناوە و دوای ئەوەی رێگایەکی لاوەکیش دروست کرابوو بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان لە ئێستادا ئەو رێگایەش ژێرئاو کەوتووە.

ئەوەش دوای ئەوەی بە هۆی خراپی ئەم رێگایەوە رێگایەکی لاوەکی دروست کرا بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە ئەو رێگایەش بەتەواوی ژێرئاو کەوت.
ئەو پردە هاتووچۆی زیاتر لە ٤٠ گوندى لەسەرە، زۆرجاریش بەهۆی خراپی رێگای نێوان کەلار - سلێمانی، هاوڵاتیان ئەو رێگایە بەکاردەهێنن بۆ هاتووچۆی سەنگاو و چەمچەماڵ و قەرەداغ و سلێمانی.
پردی سەرقەڵا مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق و ساڵانە بەهۆی كۆنی پردەكەوە مەترسی داڕوخانی دەکەوێتە سەر.


محەمەد عەدنان - کفری

















گەلەری