PM:04:09:08/12/2025
480 جار خوێندراوەتەوە
لە چوارچێوەی رێکارەکانیان دژی کۆچبەران، پەرلەمانی ئەوروپا یاسایەکی بەکۆی دەنگ پەسەندکرد، کە رێگە بە گواستنەوەی کۆچبەران دەدات بۆ وڵاتی سێیەم لەلایەن ئەندامانی یەکێتی ئەوروپاوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە پەرلەمانی ئەوروپا، دەنگدرا بە یاسایەک دژی کۆچبەرانی نایاسایی کە لە دوو بەش پێکهاتووە و لەلایەن راستڕەوەکانەوە پشتگیری دەکرا.
بەپێی یاساکە، وڵاتانی ئەوروپا رێگەیان
پێدەدرێت کۆچبەران لە وڵاتەکانیان دەربکەن، تەنانەت بیشیانگوازنەوە بۆ وڵاتی
سێیەم، واتە بۆ شوێنێک کە کۆچبەرەکە هیچ ماف و پەیوەندییەکی بەو وڵاتەوە نەبێت.
یاساکەش دەبرێتە ئەنجومەنی داد و کاروباری
ناوخۆیی یەکێتی ئەوروپا و چاوەڕوان
دەکرێت ئەگەر یاساکان نەگۆڕدرێت، ئەوا تا کۆتایی ساڵی داهاتوو دەخرێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.