PM:03:10:08/12/2025
340 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی گشتی گومرگی عێراق داهاتی ئەمساڵی راگەیاند کە دوو ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینار بووە ئەمەش بە دەستکەوت و گۆڕانکاری بنەڕەتی دادەنێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سامر قاسم، سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگی عێراق باسی لەوەشکرد، ئەم دەستکەوتە دەرئەنجامی راستەوخۆی پاڵپشتی و رێنمایی بەردەوامی سەرۆک وەزیرانی عێراقە، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەویش بە رێکخستنی رێکارەکانی پاککردنەوە و بەهێزکردنی چاودێری کارگێڕی و تەکنیکی لە دەروازە سنوورییەکان.
وتیشی، بەشی لێکۆڵینەوە
و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ لە چەند مانگی رابردوودا رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە
پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی قاچاخچێتی و خۆدزینەوە لە گومرگ، ئەمەش بە روونی
کاریگەریی لەسەر پاراستنی داهات هەبووە و دڵنیابوون لە هاتنە ژوورەوەی کاڵاکان
بەپێی رێسا دامەزراوەکان.