سەردێڕ:

بەشەخۆراکێکی دیکە دابەشدەکرێت

PM:02:49:08/12/2025

476 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی سلێمانی دەڵێت، ئەمساڵ حەوت بەشەخۆراک دابەشکراوە و دانەیەکی دیکە دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی سلێمانی وتی، لە ئەمساڵدا حەوت بەشەخۆراک دابەشکراوە و بەشەخۆراکێکی دیکەش هەر لە ئەمساڵدا دابەشدەکرێت.

سەبارەت بە کێشەی کەمیی زەیت وتی، ئەم کێشەیە هەر لە هەرێم نییە و عێراقیشی گرتووەتەوە، بەرهەمهێنانی لە ناوخۆدا هۆکاری درووستبوونی کێشەی کەمی زەیتە.

 













گەلەری