سەردێڕ:

بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت

PM:02:03:08/12/2025

2232 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دەستیان کردووە بە تەمویلکردنی بەشی حەوتەمی پارەی جوتیاران و زیاتر لە ٢٣٣ ملیار دیناریان خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی.


ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، بڕی ئەو پارەیەی خەرجکراوە ٢٣٣ ملیار و ٩٩٩ ملیۆن و ٩٩٣ هەزار و ٧٦٠ دینارە.

وتیشی، ئەم پارەیە بۆ دانەوەی شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانەیە کە بەرهەمەکانی گەنم و چەڵتوکیان رادەستی سایلۆکان کردووە بۆ وەرزی کشتوکاڵیی ٢٠٢٥.

هاوکات، رۆژى ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، قیستی شەشەمى پاره‌ى جوتیاران كە بڕه‌كه‌ی ٥٠٠ ملیار دینار‌ بوو، لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە خەرجکرا.













گەلەری