AM:11:49:08/12/2025
452 جار خوێندراوەتەوە
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بەپیێ ئەو وادەیەی دیاریکراوە، ئەمڕۆ دووشەممە، كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ركه‌سێک دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێم وتی، له رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی ٢٠٢٦ گه‌ڕاوه‌ته‌وه تاوه‌كو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
وتیشی، هەرچەندە بڕیاربوو كه ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دوا وادەی
وەرگرتنی مامەڵەی حاجیان بێت بەڵام وادەکە درێژکرایەوە بۆ ٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ و
دواتر بۆ جاری دووەم وادەکە درێژکرایەوە بۆ ئەمڕۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک تا سبەینێ مامەڵەکەی تەواو نەکات و
سەردان نەکات، بەپێی ریزبەندی و پۆلێنەکان جێگرەوەکان لە شوێنیان دادەنرێت.
بۆ ئەمساڵ هەزار و ٩٥٠ کەس وەک جێگرەوە بۆ حەج ناویان تۆمارکراوە و
پێنج هەزار و ١٢٠ کەسیش دەچنە حەج، نرخی تێچووی حەجی ئەمساڵ حەوت ملیۆن و ١٠٠
هەزار دینارە بە رێگەی ئاسمان و ئەمساڵ بە رێگەی وشکانی حەج ئەنجام نادرێت.