سەردێڕ:

حکومەتی ماوەبەسەرچوو سەبارەت بە سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ تورکیا روونکردنەوە دەدات

PM:06:27:05/12/2025

1356 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو بۆ سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ تورکیا کراوە دەشڵێت، بە پێویستی دەزانن هەموو لایەک هەوڵی رەواندنەوەی نیگەرانیەکان بدەن.


ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوە کردووە، دوای سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ پارێزگای شڕناخ و دەڤەری جزیرێ و بەشداریکردنی لە سیمپوزیومی مەلایێ جزیری لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست هاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی لێکەوتەوە.
دەشڵێت، ئەوەی گرنگە ئەوەیە سەردەمێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری تورکیا و هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.
ئەوەشی وتووە، بە پێویستی دەزانن هەموو لایەک بە هاوکاریی یەکتر، هەوڵی رەواندنەوەی نیگەرانیەکان بدەن و جەخت لە قووڵترکردنی پەیوەندییەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و سەقامگیری ناوچەکە دەکەنەوە.
پاش ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەیی تورکیا، رەخنەی توندی گرت لە بڵاوەپێکردنی کارمەندانی پاسەوانی مەسعود بارزانی لەکاتی سەردانەکەی بۆ پارێزگای شڕناخ، بارەگای بارزانی وەڵامی قسەكانی دەوڵەت باخچەلی دایەوە ئەوەش نیگەرانی شەقامی سیاسی توركیای لێكەوتەوە.













گەلەری