PM:11:11:05/12/2025
1332 جار خوێندراوەتەوە
لە شاخی ئەزمەڕ ئۆتۆمبێلێک کەوتەخوارەوە و چاوگێک لە نەخۆشخانەی شاریش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی رووداوەکەوە حەوت کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک پاش ئەوەی کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات لە رێڕەوی ئاسایی خۆی لادەدات و لە چیای ئەزمەڕەوە دەکەوێتەخوارەوە.
بە وتەی چاوگێک لە نەخۆشخانەی شار، ئۆتۆمبێلەکە حەوت کەسی تێدابووە و سەرجەمیان بریندارن و ئەندامی یەک خێزانن.