سەردێڕ:

وەزارەتی دادی عێراق ئاماری مانگی رابردووی زیندانییە ئازادکراوەکانی بڵاوکردەوە

PM:05:17:05/12/2025

660 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی داد دەڵێت، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ٧٦١ زیندانی ئازادکراوە لە لایەن فەرمانگەی چاکسازی عێراقییەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دادی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا وتی ئاماری مانگانەی ژمارەی زیندانییە ئازادکراوەکان لەلایەن فەرمانگەی چاکسازیی عێراقییەوە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە بەغدا و ژمارەیەک لە پارێزگاکان گەیشتووەتە ٧٦١ زیندانی .

وتیشی، لەنێو ئازادکراوەکاندا ٤٣٨ زیندانی یاسای لێبووردنی گشتی گرتوونیەتەوە، و ٣٢٣ زیندانی دیکە دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان و جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجە یاساییەکان ئازاد کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانگەی چاکسازیی عێراقی بەردەوامە لە بەدواداچوون و جێبەجێکردنی رێکارەکانی ئازادکردن، دوای تەواوکردنی سەرجەم رێڕەوە یاساییەکان، بە جۆرێک کە گەرەنتیی ئەنجامدانی ئەرکەکان بکات بەپێی بەرزترین پێوەرەکانی پیشەییبوون و پابەندبوون.













گەلەری