سەردێڕ:

مێردمنداڵێک کەوتە ژێر تراکتۆرێکەوە و گیانیلەدەستدا

PM:04:19:05/12/2025

1032 جار خوێندراوەتەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تراکتۆرێک وەرگەڕا لە سنووری قۆرەتو مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ گیانیلەدەستداوە کە شۆفێری تراکتۆرەکە بووە.


ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تراكتۆرێك وەرگەڕا لە نزیک گوندی مەلا سلێمان لە سنووری قۆرەتو، لە ئەنجامدا شۆفێری تراکتۆرەکە گیانیلەدەستداوە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٩ـیە.

وتی، له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و ته‌رمی مێردمنداڵه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه‌.













گەلەری