سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ پێكهێنانی حکومەتی نوێی لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە

PM:02:58:03/12/2025

880 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئامادەین بۆ پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای هاوسەنگی و هاوبەشیی راستەقینە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاوڵاتیان و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی ئەمریکا دەکات لە هاوکاریکردنی هەرێم بۆ چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە.

سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوامی و چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆسەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێم سەلمێنەری ئەوەیە کە دەبێت ئاستی هەماهەنگیی نێوان هەرێم و ئەمریکا بەردەوام و زیاتر بێت.














گەلەری