سەردێڕ:

بانکی ناوەندیی پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵیی جێبەجێ دەکات

PM:02:35:03/12/2025

940 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، بەردەوامن لە پەرەپێدان و چاکسازیکردن لە کەرتی بانکی عێراقیدا و دەشڵێت، دڵنیاییش لەبارەی پلانی چاکسازیی بانکەکانەوە دەدات و پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵی لە قۆناغی جێبەجێکردندایە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی عەلاق، پاریزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە چاکسازییەکانیان بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و سەرجەم بانکە عێراقییەکان بەڵگەنامەی چاکسازییان واژۆکردووە و قۆناغ بە قۆناغ مۆڵەتی مامەڵەکردن بە دراوەکانی دیکەیان پێدەدرێت.

باسی لەوەشکرد، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو بانکانەی پێشتر سزایان بەسەردا سەپێندراوە دوای چاکسازی گشتی دەگەڕێنەوە سەر کاری خۆیان و وتیشی، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان چاودێری راستەوخۆی ئەم پێشکەوتنەی بانکی ناوەندی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵی هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندایە و پێویستی بە کات و ژێرخانێکی تەواو یەکگرتوو هەیە پێش دەستپێکردنی بە فەرمی.

دەشڵێت، دابەزاندنی بەهای دینار کاریگەی نەرێنیی دەبێت لەسەر سەقامگیریی بازاڕ و زیان بە چینێکی فراوانی هاووڵاتییانی خاوەن داهاتی سنووردار دەگەیێنێت و متمانە بە دراوی نیشتمانی لاواز دەکات.













گەلەری