PM:12:29:09/11/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێت، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە شێوەیەكی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان بەڕێوەدەچێت، هەروەها دوای كۆتایهاتنی پرۆسەكە، بڕیارە کۆمسیۆن راپۆرتی كۆتایی رێژەی بەشداری بڵاوبکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرانسەری پارێزگاکان دەستیپێکرد، وتیشی هیچ بەربەستێکی دیاریکراو یاخود گرفتێک، نەهاتووەتە پێش و دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.
هاوکات، بڕیارە
کۆمسیۆن راپۆرتێک بڵاوبکاتەوە بۆ چاودێریکردنی رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران،
هەروەها دوای كۆتایهاتنی پرۆسەكەش راپۆرتی كۆتایی رێژەی بەشداری بڵاودەكاتەوە.
وتەبێژی
کۆمسیۆن باسی لەوەشکردووە، کە زیاتر لە هەزار چاودێری نێودەوڵەتی، بەردەوام چاودێری
پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن و سەردانی ناوەندەکانی دەنگدان دەكەن و چاودێری بەڕێوەچونی
پرۆسەكە دەكەن، جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر لە چاودێرانی ناوخۆیی و نوێنەری لایەنە
سیاسییەکان کە لە وێستگەکاندا ئامادەن.