PM:07:26:07/12/2025
544 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، سەرجەم هێزەکانی بەرگریی شارستانیی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تا كۆتایی هه‌فته خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌رگری شارستانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانیی له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودا ده‌بن تا كۆتایی هه‌فته بۆ هه‌رئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
هاوکات سه‌رجه‌م
هاوڵاتیانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له بوونی هه‌رحاڵه‌تێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندی
به هێڵی گه‌رمی به‌رگریی شارستانی بكه‌ن به ژماره ١١٥.
ئەوەش دوای
ئەوەی به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێم، له ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی
بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تاوه‌كو پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت
و هۆشداری له دروستبوونی لافاو له ناوچه نزمه‌كان و دۆڵه‌كان ده‌درێت.
لای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وت
كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان
رایگه‌یاند، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان له سه‌نته‌ری پارێزگاكان و ئیداره
سه‌ربه‌خۆكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه تیمه‌كانیان له ئاماده‌ییدا بن بۆ هه‌ر
رووداوێكی نه‌خوازراو".