AM:08:12:09/11/2025
1148 جار خوێندراوەتەوە
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەگەر هێزە ئەمنییەکان فشاریان لەسەربوو بۆ دەنگدان، ئەوا دەتوانن دەنگەکانیان بسوتێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێم بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆن جارێکی تر دڵنیاییدا کە هیچ کەسێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کێ داوە، وەک چۆن هەڵبژاردنی پێشوو نەوەی نوێ بە بێ ئەوەی تەنانەت پۆلیسێکی هەبێت زیاتر لە ١١ هەزار دەنگی لەناو هێزە ئەمنیەکان هێنا.
ئەمجارە دەرفەتەکە لەبارترە چونکە نەوەی نوێ بەڵێنیداوە پلەبەرزکردنەوەی هێزە
چەکدارەکان و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەتایبەت پۆلیسی هاتووچۆ دەستپێبکاتەوە کە
هەندێکیان لە ساڵی ٢٠١٧وە پلەبەرزکردنەوەیان راگیراوە.
بەتایبەت
پۆلیسی هاتووچۆ و هێزەکانی تری وەزارەتی ناوخۆ پلە بەرزکردنەوەیان زۆر دواکەوتووە
لەکاتێکدا هێزەکانی ناوخۆ تائێستا دوو لیستی پلە بەرزکردنەوە نەهاتووەتەوەو و لە
هێزەکانی پێشمەرگەش سێ لیست نەهاتووەتەوە.
سەرەرای ئەوەی
کە مووچە لە بەغداوە دێت کەچی دەسەڵات ئامادە نییە پلە بەرزکردنەوە بۆ پۆلیسی
هاتووچۆ و هێزە ئەمنی و چەکدارەکان ببەستێت.