سەردێڕ:

سبەی رۆژێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ هێزە ئەمنییەکان

PM:11:11:08/11/2025

1436 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆنیش دڵنیایداوە کە هیچکەس نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کێ داوە، بەڵام سبەینێ هێزە ئەمنییەکان ئەگەر فشارتان لەسەربوو دەتوانن دەنگەکانتان بسوتێنن.


کۆمسیۆن جارێکی تر دڵنیاییدا کە هیچ کەسێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کێ داوە، وەک چۆن هەڵبژاردنی پێشوو نەوەی نوێ بە بێ ئەوەی تەنانەت پۆلیسێکی هەبێت زیاتر لە ١١ هەزار دەنگی لەناو هێزە ئەمنیەکان هێنا.

ئەمجارە دەرفەتەکە لەبارترە چونکە نەوەی نوێ بەڵێنیداوە پلەبەرزکردنەوەی هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەتایبەت پۆلیسی هاتووچۆ دەستپێبکاتەوە کە هەندێکیان لە ساڵی ٢٠١٧وە پلەبەرزکردنەوەیان راگیراوە.

بەتایبەت پۆلیسی هاتووچۆ و هێزەکانی تری وەزارەتی ناوخۆ پلە بەرزکردنەوەیان زۆر دواکەوتووە لەکاتێکدا هێزەکانی ناوخۆ تائێستا دوو لیستی پلە بەرزکردنەوە نەهاتووەتەوەو و لە هێزەکانی پێشمەرگەش سێ لیست نەهاتووەتەوە.

سەرەرای ئەوەی کە مووچە لە بەغداوە دێت کەچی دەسەڵات ئامادە نییە پلە بەرزکردنەوە بۆ پۆلیسی هاتووچۆ و هێزە ئەمنی و چەکدارەکان ببەستێت.













گەلەری