سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی بەردەوام دەنگییان لە دەنگدانی تایبەت کەمیکردووە

PM:11:40:05/11/2025

980 جار خوێندراوەتەوە

پارتی و یەکێتی هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن رێژەی دەنگەکانیان لە دەنگدانی تایبەت کەمیکردووە، بەهۆی بەڵێنە ساختەکانیانەوەوە متمانەی هێزە ئەمنییەکانیشیان دۆڕاندووە.


پارتی و یەکێتی بەردەوام فشار دەکەنە سەر دەنگدەرانی تایبەت تا دەنگەکانیان بدەنە ئەو دوو حزبە، بەڵام هێزە ئەمنیەکان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامیان دەدەنەوە چونکە بەڵینەکانیان بۆ باشكردنی ژیانی پێشمەرگە وهێزەئەمنیەکان ناراست دەرچوون.

هەرلەبەر ئەم بێ بەڵێنیەی دەسەڵات لە دەنگدانی تایبەتی ساڵی ٢٠١٨ـدا لە کۆی ١٥٦ هەزار دەنگ، پارتی و یەکێتی نزیکەی ٧٠٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

بەڵام لە دەنگدانی تایبەتی ٢٠٢٤ـدا رێژەی دەنگەکانی هەردوو حزبەکە بۆ نزیکەی ٥٠٪ـی دابەزی لەکاتێکدا ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت زۆر زیادیکردبوو، لە بەرامبەردا نەوەینوێ١١ هەزار و ٢٠٧ دەنگی بەدەستهێنابوو.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش دڵنیایی دەدات کە هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو هیچ کەس نازانێت دەنگدەر دەنگ بە کێ دەدات، بۆیە داوادەکات هێزە ئەمنیەکانیش بە ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن و بڕوا بەبڵاوکردنەوەی ترس وهەڕەشە نەکەن.













گەلەری