PM:10:50:05/11/2025
688 جار خوێندراوەتەوە
پارتی و یەکێتی بازرگانی دایبیشیان قۆرخکردووە و جگە لە کۆمپانیاکانی خۆیان رێگە بە هیچ بازرگانێکی دیکە نادەن دایبی هاوردە بکات، حکومەتی ماوەبەسەرچووش لەپێناو کۆمپانیاکانی پارتی و یەکێتی مۆڵەتی دانانی کارگەی دایبی بە کەس نادات.
پارتی و یەکێتی قۆرخی هەموو بازرگانیەکیان کردووە، بەتایبەت یەکێک لەو بازرگانیانە دایبییە کەس بۆی نیە هاوردەی بکات و بەپێی زانیارییەکان کۆمپانیایەکی پارتی، ساڵانە بە بەهای ٢٥٠ ملیۆن دۆلار لە تورکیاوە دایبی بۆ هەموو عێراقیش هاوردەکات.
بەپێی
زانیارییەکان چەندین سەرمایەدار داوایان لەحکومەتی ماوەبەسەرچوو، کەمۆڵەتی
دامەزراندنی کارگەی بەرهەمهێنانی دایبیان پێبدەن تاوەکو لەناوخۆدا دروستیبکەن،
بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکان سەر بەدەسەڵات نەبوون و لەپێناو بەدەستهێنانی
داهاتی زیاتر بۆ کۆمپانیا حزبییەکانیان رێگەیان پێنەداو کارگەکان دروستبکەن
کاسبکاران
نایشارنەوە لەپێناوقۆرخکاریبازاڕبۆ کۆمپانیا حیزبییەکان، رێگە
بەهیچ کۆمپانیایەک نادەن دایبی هاوردە بکات یان لەناوخۆدا بەرهەمی بهێنێت، تاوەکو
کاڵا هاوردەکراوەکانی کۆمپانیاکانی خۆیان لەبازاڕدا ساخبکەنەوە و بەویستی خۆیان
یاری بەنرخەکان دەکەن