سەردێڕ:

سەیدسادق؛ یەکێک لەو شارە بێ خزمەتگوزارییانەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو پشتگوێی خستووە

PM:09:27:05/11/2025

592 جار خوێندراوەتەوە

سەیدسادق یەکێکی دیکە لەو شارە بێ خزمەتگوزارییانەیە کە حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەی پارتی و یەکێتی پشتگوێیان خستووەو زیاتر لە ١٠ ساڵە هیچ پڕۆژەیەکی تێدا جێبەجێنەکراوە و نزیکەی ٢٠ پڕۆژەیەش راگیراون.


نزیکەی ١٥ ساڵە، پارکی گشتی سەیسادق بەم شێوەیە، ئامێری یاریکردنەکان شکاوون، لە هەمان کاتدا مەترێک سەوزایی تێدا نابینرێت، هاوڵاتییانیش دەڵێن، "هیچ پارکێک لە شارەکەمان نییە بۆ کاتبەسەربردن سەردانی بکەین و بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان روو لە ناوچەکانی دیکە دەکەن".

چەمی چەقان، ئەو پڕۆژە تەواو نەکراوەیە، بووە بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی پێست لە ناوچەکەدا، لە هەمان کاتدا سیمایەکی ناشرینی بە شارەکە بەخشیوە، کە زێراب و ئاوەڕۆی ماڵان، بە ناوەڕاستی ماڵەکاندا تێپەڕ دەبێت، حوکمەتەکەی دوو حزبی دەسەڵاتیش نزیکەی ١٥ ساڵە بێباکن لەو پڕۆژە و دەیان پرۆژەی خزمەتگوزاری دیکە.

سەیسادق یەکێکە لەو شارانەی تینووی خزمەت گوزاریە، زیاتر لە ١٠ ساڵە تەنها پرۆژەیەکی تێدا نەکراوە، لە هەمان کاتدا، نزیکەی ٢٠ پڕۆژەی راگیرا و وەستاوی تێدایە.













گەلەری