سەردێڕ:

بازاڕی ئۆنڵاینی شی ین "SHEIN" رادەگیرێت

PM:08:39:05/11/2025

884 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی فەرەنسا دەڵێت، پلاتفۆرم و ماڵپەڕی شی ئین (Shein) رادەگرێت، تا ئەو کاتەی کە ئەو کۆمپانیایە بواری بازرگانیی ئەلیکترۆنی پابەندی یاساکانی وڵات دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نووسینگەی سێباستیان لێکۆرنو، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وتی، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، حکومەت دەست بە رێکارەکانی راگرتنی شی ین دەکات، تاوەکو پلاتفۆرمەکە بۆ دەسەڵاتی گشتیی بسەلمێنێت کە سەرجەم ناوەڕۆکەکانی لەگەڵ یاسا و رێساکانی حکومەت دەگونجێن.

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێداچوونەوەی سەرەتایی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا لەلایەن وەزیرەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ئەو کۆمپانیایەی کە جلوبەرگی مۆدەی تایبەت بە خۆی هەیە، رایگەیاند، فرۆشتنی بەرهەمەکانی براندەکانی دیکە لە فەرەنسا ڕادەگرێت، دەشڵێت: ئەمە بڕیارە پەیوەندی بە هەنگاوی حکومەتەوە دژی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکە نییە.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە شی ین یەکەم فرۆشگای خۆی لە جیهاندا لە پاریس کردەوە، هاوکات شی ین (SHEIN) کۆمپانیای فرۆشیاری ئۆنلاینە بۆ جلوبەرگ و کەلوپەل، لە ساڵی ٢٠١٢ لە چین دامەزراوە، بەڵام ئێستا بنکەکەی لە سەنگافورەیە، بەڵێنیشیداوە بڕیارەکانی حکومەتی فەرەنسا جێبەجێ بکات.

کوێنتین روفات، وتەبێژی شی ین رایگەیاند، "دان بە راگەیاندنەکەی حکومەتی فەرەنسادا دەنێین سەلامەتیی کڕیارەکانمان وەک پێشینەی سەرەکیی کارەکانمان دەمێننەوە و بە زووترین کات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرەنسا لەو بارەوە گفتوگۆ دەکەین."













گەلەری