سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

AM:10:50:04/11/2025

488 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە، لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵەهەور، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچەكانی باكوور، هاوكات پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ كەمێك بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێش کەشناسی وتی، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:


هەولێر : ٢٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٨ پلەی سیلیزی
دهۆك : ٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٨ پلەی سیلیزی
كەركوك : ٣١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٤ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٢ پلەی سیلیزی













گەلەری