AM:10:32:04/11/2025
876 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٣٠٠ چاودێر و هەزار و ٥٠٠ رۆژنامەنووس رووماڵی هەڵبژاردن دەکەن و دەشڵێت، بەردەوامن لە دابەشکردنی کارتی بایۆمێتری.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ٣٠٤ کەس لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی چاودێری هەڵبژاردنی هەفتەی داهاتوو دەکەن و نوێنەری حەوت باڵیۆزخانە و سی رێخکراو و پەیمانگای نیودەوڵەتیش بەشداردەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هەزار و ٣٥٠ رۆژنامەنووسی ناوخۆیی و ٢٠٠
رۆژنامەنوسی نێودەوڵەتیش رووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
باسی لەوەشکردووە، بەردەوامن لە دابەشکردنی کارتی بایۆمێتری بەسەر
دەنگدەراندا و تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کارتی بایۆمێتری
دابەشکراوەتەوە.