AM:10:01:04/11/2025 
        
      604 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       لە چەمچەماڵ ٦٣ خوێندکاری کچ راگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، "داوا لە پەروەردەی چەمچەماڵ و وەزارەتی پەروەردە دەکەین، کاتی دەوامی خوێندنەکەمان بۆ چاک بکەنەوە، ئەگەر وانەکەن، ناچارین واز لە خوێندن بهێنین".
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           لە ئامادەیی تاڤگەی کچانی، چەمچەماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ٦٣ خوێندکار دوای ئەوەی لە پێشتردا کاتی دەوامەکەیان لە کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بۆ شەشی ئێوارە بوە، و ئێستا گۆڕاوە بۆ کاتژمێر ٤:١٥ خولەکی هەتا هەشتی شەو، راگەیاندراوێکیان بڵاوکردۆتەوە و وتوویانە، بەهۆی ئەوەی کاتی دەوامەکەیان بۆ ناگونجێت ناچارن واز لە خوێندن بێنن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
لە راگەیاندراوەکەدا
هاتووە، "هەندێکمان لە خوێندن دابڕابووین، دواتر چوونەوە قوتابخانە گەورەترین
ئومێدی بۆ دروستکردین و بەڵام بەداخەوە ئێستا بێ ئومێد کراوینەتەوە".
ئەو خوێندکارانە دەشڵێن، "گەڕانەوە لە کاتژمێر هەشتی شەو بۆ ئێمە کە ئەرکی خێزان و ماڵەوە و
ئامادەکردنی خواردن و پەروەردەی منداڵمان لە ئەستۆدایە، بەهیچ شێوەیەک گونجاو
نییە، ئەو قوتابخانەیە یەک دەوامی تێدایە و دەتوانرێت دەوامەکەمان وەک پێشتری
لێبکرێتەوە".