سەردێڕ:

پارتی و یەکێتی لەکاتی بانگەشەدا چەندین بەڵێنیان بە خەڵکی دا و جێبەجێیان نەکرد

PM:10:48:02/10/2025

312 جار خوێندراوەتەوە

پارتی و یەکێتی بەڵێنی جێبەجێنەکراوی پارساڵ و چەندین ساڵی رابردووشیان لەسەر شانە و هێشتاش جێبەجێیان نەکردووە. سەرەڕای خراپی دۆخی خەڵکیش مەسعود بارزانی دەیوت ئێستا کاتی گلەیی نیە و هەڵیگرن بۆ دوایی هەڵبژاردن، بەڵام هەڵبژاردنی ئەمساڵ دەرفەتێکە تا خەڵک تۆڵەی ئەو دۆخەی تێیدان لە دەسەڵات بکاتەوە.


وا دەچنەوە هەڵبژاردن و پارتی و یەکیتی جگە لە دوو گیرفانی پڕ لە بەڵینی درۆ هیچیان بۆ خەڵک پێ نیە،کەچی رووی ئەوەشیان هەیە بانگەشەش بکەن.

قوباد تاڵەبانی پێش هەڵبژاردن دەیوت ٥٠ هەزار هەلیکار دەڕەخسێنین و بافڵ تاڵەبانیش باسی لەوەدەکرد هەرگیز غاز رادەستی پارتی ناکەین و دژی هەژماری منین.

مەسرور بارزانیش پێش هەڵبژاردن وتی کەرتی تەندروستی پێشدەخەین، هێشتا درۆکانیان لە گوێی خەڵکدا دەزرنگێتەوە کەچی وا دیسانەوە هاتنەوە، خۆیان دوو دەستی بەتاڵ دەچنەوە بەرامبەر خەڵک، نەک ئەمەش هەر ئەوان بوو وتیان گلەیەکانتان هەڵگرن بۆ دوای هەڵبژاردن، دوای هەڵبژاردنیش یەکەم شت مووچەیان خراپترکرد، باجیان زیاتر سەپاند، ژیانی خەڵکیان زیاتر بێدەرەتان کرد.

هەرچۆنێک بێت دۆخەکە وەک پێشتر نیە خەڵکیش ئیتر وەک جاران نیە فریوبخۆن هەموو شت روونە ١١ـی ١١ـی لەسەر بڕینی مووچە و تێکدانی ژیانی خەڵک وبازار چاوەڕێ دەکرێت بە دەنگەکانیان سزایی توندی پارتی ویەکێتی بدەن، چونکە هەرچیان وت پێچەوانەکەیان کرد.













گەلەری