PM:07:31:02/10/2025
464 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی هەولێر هۆشداریی بە لیست و لایەنە سیاسییەكان دەدات و داوایان لێدەكات وێنە و پۆستەرەكانیان بە ستوونەكانی ترافیك لایت و هێماكانی هاتووچۆ هەڵنەواسن و رێگاو شەقامە گشتییەكان نەگرن بۆ ئەوەی نەبنە هۆی دروستبوونی جەنجاڵی هاتووچۆ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت، "بەهۆی دەستپێكردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، داوا لەسەرجەم لیست و رەوت و لایەنە سیاسی و بەربژێرەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن دەكەین، لەو ماوەیەی ڕێگەپێدراوە بۆ بانگەشەكردن، وێنە و پۆستەری بەربژێرەكان و بڵاوكراوەكانیان بە ستوونەكانی ترافیك لایت و هێماكانی هاتووچۆ هەڵنەواسن.
لە راگەیەندراوەكەیدا هاتووچۆی هەولێر
هیواشی خواستووە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە كەشێكی هێمن و دیموكراسیدا
بەڕێوەبچێت، دوور لە سەرپێچی یاسا و رێنماییەكانی هاتووچۆ.