سەردێڕ:

باڵیۆزی چیک سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی لە سلێمانی کرد

PM:07:00:02/10/2025

580 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی کۆماری چیک سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی لە سلێمانی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی هەرێم و عێراق و پرسی هەڵبژاردن و دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیان تاوتوێ کران.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، یان شنایدۆف، باڵیۆزی کۆماری چیک سەردانی ئۆفیسی سەرەکی نەوەی نوێی لە سلێمانی کرد و بارودۆخی سیاسی عێراق وهەرێم و هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق و رێگری لە پەرەپێدانی دیموکراسی باسکرا.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی چیک رایگەیاند، نەوەی نوێ لایەنێکی سەرنجراکێشە لە ماوەیەکی کورتدا جێگای خۆی کردووەتەوە و ئەوانیش گرنگی بە کەیسەکانی نەوەی نوێ دەدەن.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کەیسی شاسوار عەبدولواحیدیش کرا کە هیچ پەیوەندی بە یاساوە نیە.













گەلەری