سەردێڕ:

لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە سلێمانی روونکردنەوە دەدرێت

PM:04:11:29/08/2025

2448 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە میانەی هەوڵی رزگارکردنی شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کە بە رووداوێکی هەڵدێران کەوتبووە خوارەوە لە شاخی هەڕووتە، هەلیکۆپتەرێکی فریاگوزاری لەو کاتەدا تووشی هەڵەیەکی تەکنیکی بووە و کەوتووەتە خوارەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە رووداوەکەی چیای ئەزمەڕ بڵاویکردەوە، سەرجەم تیمەکانی لایەنی پەیوەندیداری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە شوێنی رووداوەکە ئامادە بوون و تەرمی ئەو هاوڵاتییەی تووشی رووداوەکە بووە گوستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

وتیشی، " فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لەو کاتەدا تووشی هەڵەیەکی تەکنیکی بووە و کەوتووەتە خوارەوە، هەروەها هەردوو فڕۆکەوانەکەی لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار کە یەکێک لە فڕۆکەوانەکان عمید (حسین فیض اللە)یـە، باری تەندروستییان جێگیرە و لە قۆناغەکانی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستیدان".













گەلەری