PM:03:22:20/08/2025
2544 جار خوێندراوەتەوە
کەسایەتی دیاری عەشیرەتی هەرکی دەڵێت، کەناڵی ئێن ئاڕ تی نەبوایە، دەنگم بە هیچ لایەک نەدەگەشت دەشڵێت، پێویستە کەناڵی ئێن ئاڕ تی قەڵغانی زێرین وەربگرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤٠ـی ئابی ٢٠٢٥، خورشید هەرکی، کەسایەتی دیاری عەشیرەتی هەرکی لەبارەی شەڕەکەی دوێنێ بە ئێن ئاڕ تی وت، هۆکاری سەرهەڵدانەوەی کێشەکەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لایەنی بەرامبەر بە بێ ئاگاداری سکاڵایان تۆمارکردووە و لە ئێستاشدا هەرێم و وەزیری ناوخۆ لەسەر خەتن تا چارەسەری بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەناڵی
ئێن ئاڕ تی نەبوایە، دەنگیان بە هیچ لایەک نەدەگەشت، دەشڵێت، پێویستە کەناڵی ئێن
ئاڕ تی قەڵغانی زێرین وەربگرێت، چونکە راستگۆ و بێلایەنە.
جەختیشی
کردەوە، " ئێمە وەکو عەشیرەتی هەرکی، لەگەڵ سەروەری یاساین".