AM:11:34:16/08/2025
1648 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی بە سەرۆکی پارتی دەڵێت، جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان ههردوو حزب دەکەمەوە لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکان.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی ئابی ٢٠٢٤، بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی خۆی له مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، بهبۆنهی ساڵیادی ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرد.
وتیشی،
"جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی دەکەینەوە، لەپێناو
کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنوسسازەکان و بەهێزترکردنی
قەوارەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵک".
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بافڵ تاڵەبانی لەماوەى رابردوودا بەتایبەت لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا وەک ناکۆک
لەگەڵ پارتی خۆی نیشان دەدا و رەخنەى توندی لەو حزبە دەگرت.