PM:01:35:31/03/2026
732 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ دەکرێتە پشوو بۆ هاوڵاتییانی پێکهاتەی مەسیحی (کلدان، ئاشووری و سریانی)، بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری (ئەکیتۆ)، و بڕیاریشدراوە رۆژی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگە، قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگاکە بێتە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک وتی، سبەینێ دەکرێتە پشووی فەڕمی بۆ هاوڵاتییانی پێکهاتەی مەسیحی (کلدان، ئاشووری و سریانی) بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری (ئەکیتۆ)، هەروەها بڕیاردرا رۆژی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگە، قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگاکە بێتە پشووی فەرمی.
پارێزگاری
کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ دەکرێتە پشوو بۆ هاوڵاتییانی پێکهاتەی مەسیحی، بەبۆنەی
سەری ساڵی بابلی ئاشووری (ئەکیتۆ)، و بڕیاریشدراوە رۆژی پێنجشەممە لە سەرجەم
فەرمانگە، قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگاکە بێتە پشووی فەرمی.
وتیشی، ئەمەش
وەک نیشانەیەکە بۆ هاوسۆزیی ئیدارەی کەرکوک و دامەزراوەکانی و خەڵکەکەی لەگەڵ
پێکهاتەی مەسیحی، و هاوکات لەگەڵ جەژنی قیامەت، وەک پەیامێک بۆ چەسپاندنی ئاشتی و
پێکەوەژیان و تەبایی بەردەوام.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هیوای ساڵێکی پڕ لە خێر و ئاشتی بۆ وڵاتەکەیان و خەڵکی کەرکوک و پێکهاتەی رەسەنی
مەسیحی دەخوازن.