سەردێڕ:

نرخی گەشتی عومرە دادەبەزێت؛ نرخەکەی چەندە؟

PM:02:55:25/07/2025

28320 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی گەشتی عومرە دابەزیوە و بە رێگای وشکانی لە ٣٤٥ دۆلار و بە گەشتی ئاسمانیش ٦٥٠ بۆ ٧٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی كێبڕكێ لە نێوان كۆمپانیاكانی گەشتی حەج و عومرەدا، دەستیان کردووە بە رێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی نرخی گەشتی عومرە و بەمەش نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

باسی لەوەشکرد، نرخی  گەشتی عومرە بە رێگای وشکانی لە ٣٤٥ دۆلارەوە دەستپێدەکات و بە گەشتی ئاسمانیش ٦٥٠ بۆ ٧٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.

جەختیشی کردەوە، رێگەنادرێت هیچ کۆمپانیایەک لەبەرامبەر ئەو نرخەدا کوالێتی گەشتەکەی دابەزێنێت بەڵکو دەبێت بە باشترین شێوە خزمەتی سەردانیکەرانی حەج و عومرە بکرێت.
بەپێی  ئاماری حەج و عومرەی هەرێم، ساڵی رابردوو زیاتر لە ٥٠ هەزار هاونیشتمانی هەرێم گەشتی عومرەیان کردووە.













گەلەری