AM:09:26:07/04/2026
736 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی کاتی دیمەشق پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و تیایدا شەرع ئیدانەی هێرشەکانی هەر هەرێمی کوردستانی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٦، نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کات دیمەشق پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و تیاداههردوولا جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ راوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە دۆخی هەرێمی
کوردستان ئەحمەد شەرع ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
هاوکات، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا دۆخی
کورد و پێکهاتەکان لە سوریا، پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ عێراق تاوتوێکران.